قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التین
كوردی
سوره‌تی التین - تعداد آیات 8
وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ ( 1 )
سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).
لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ ( 4 )
به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ ( 5 )
(ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ ( 6 )
جگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه.
كتێبه‌كان
- حوكمی زه‌كاتی سه‌رفیتره و هه‌ندێك له ئه‌حكامه‌كانی چه‌ژنكاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به ئاوابوونی خۆر له‌شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات و تا نوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت...وه موسته‌حه‌به ( ته‌كبیر ) لێبدرێت له شه‌وی چه‌ژن...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ڕوونكردنه‌وه‌ی سێ بنچینه‌كه‌ی ئیسلامڕوونكردنه‌وه‌ی سێ بنچینه‌كه‌ی ئیسلام یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی كه باسی بیروباوه‌ڕ ده‌كات، وه به‌ڕێز محمد الطیب الأنصاري المدني به‌شێوه‌ی پرسیار ووه‌ڵام ڕێكیخستوه...
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح فائیق مه‌ردان
- پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵمانداله میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایانداهه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟ئه‌م نوسراوه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه له وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه سه‌باره‌ت به ووریا كردنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه له هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.
دانه‌ر : عه‌بدولله عه‌لی ئه‌لجعه‌یش
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف












