قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التغابن
كوردی
كتێبه‌كان
- مرۆڤ با سه‌رنج بدات که له‌چی دروست کراوه‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌مێك شاره‌زای له‌زمانی عه‌ره‌بی وڕاڤه‌ی قورئان و قۆناغه‌كانی دروست بوونی ئاده‌م ونه‌وه‌كانی ئاده‌می هه‌بێت ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی تۆزقاڵێكیش زانیاری دژ به‌یه‌ك نابینێته‌وه له‌نێوان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره: وه‌ڵامی گومانی ڕه‌خنه‌گر و نه‌یارانه‌ی ئیسلامه له كوردستان كه ده‌ڵین: خوا له قورئاندا هه‌رجاره و به‌شێوازێك باس له‌دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- گه‌ڕانه‌وه بۆ لای زانایانی ئه‌هلی سوننه پارێزه‌ره له تیاچوون و گومڕابوون‌زانایانی ڕاسته‌قینه عیلم و زانستی شه‌رعیان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم ، بۆیه پارێزه‌رن له تیاچوون وگومڕا بوونی موسڵمانان ئه‌گه‌ر موسڵمانان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لایان له‌هه‌موو ڕووداو وفه‌توایه‌كدا...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیگومان له‌وه‌دا نییه كه سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانیئه‌م كتێبه، باشترین كتێبه له بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا، چونكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانیه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












