قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفاتحة
كوردی
سوره‌تی الفاتحة - تعداد آیات 7
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 1 )
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ( 2 )
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 3 )
به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ( 4 )
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ( 5 )
خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ( 6 )
خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ( 7 )
که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
كتێبه‌كان
- پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵمانداله میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆنیه‌تی حه‌ج و عومره كردنچۆنیه‌تی حه‌ج و عومره كردن ، هه‌نگاو به هه‌نگاو ، به ئاسان ترین شێوه به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ڕه‌مه‌زان مانگی به‌هێزبونه نه‌ك برسێتی و لاوازیرِه‌مه‌زان مانگى به‌هێزبونه نه‌ك برسێتى و لاوازى: ئه‌م كتێبه مامۆستا هاوار عبد الله ئاماده‌ی كردوه، وه ئه‌م بابه‌تانه له خۆ ده‌گرێت: * تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانى مانگى رِه‌مه‌زان. * فه‌زڵه‌كانى رِۆژوو * بۆچى رِۆژوو بگرین ؟ * سوده‌كانى رِۆژووى رِه‌مه‌زان * مه‌ترسى رِۆژوو نه‌گرتن * چۆن پێشوازى له مانگى رِه‌مه‌زان بكه‌ین ؟ * رِه‌مه‌زان مانگى به هێزبوونه نه‌ك برسێتى و لاوازى ! * چۆن مانگى رِه‌مه‌زان به‌رِێ بكه‌ین ؟ * چۆن ماڵئاوایى له مانگى رِمه‌زان بكه‌ین ؟ * شه‌وى قدر : پاداشتى زیاتر له هه‌شتا و سێ ساڵ په‌رستن له ته‌نها یه‌ك شه‌ودا * رِۆژووى شه‌وال : پاداشتێكى زۆر له چه‌ند رِۆژێكى كه‌مدا
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- كتێبی جیهاد وسیاسه‌ی شه‌رعیئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌رگی بیست و هه‌شته‌م ( كتێبی جیهاد و سیاسه‌ی شه‌رعی ) له ( مجموع الفتاوى ) ی زانای پایه به‌رز، شێخ ئه‌لئیسلام ابن ته‌یمیه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
- رۆژووئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.
دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com












