قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التكاثر
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 )

(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 )

تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 )

واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 )

واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 )

سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).
كتێبه‌كان
- مافه‌كانی مرۆڤ لـــه روانگـــه‌ی ئیسلامـــه‌وه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌و رێزی لێگرتووه.
دانه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- خوشكی به‌ڕێزم بۆ كوێ ده‌چیت؟خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- روناكی سوننه‌ت و تاریكییه‌كانی بیدعه له دیندائه‌م كتێبه بریتیه له : مانای سوننه‌و، ناوه‌كانی ئه‌هلی سوننه، وه سوننه‌ت باشترین نیعمه‌ته، هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی سوننه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ی و نیشانه‌كانیان، وه باسی پله‌وپایه‌ی بیدعه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی و،ماناكه‌ی و، هۆكانی و، به‌شه‌كانی، شوێنه‌واره‌كانی و، زه‌ره‌ره‌كانی...
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- زاناترین ئافره‌تی دونیاله تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه ره‌زای خوای لێ بێت كه ابن كه‌سیر باسی كردوه: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه هێنایانی، ته‌نها عائیشه نه‌بێت كه كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده خێزانی خۆی. ٣- عائیشه خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆنیه‌تی حه‌ج و عومره كردنچۆنیه‌تی حه‌ج و عومره كردن ، هه‌نگاو به هه‌نگاو ، به ئاسان ترین شێوه به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز