قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » بیروباوڕت وه‌ربگره له قورئان و سوننه‌ت
بیروباوڕت وه‌ربگره له قورئان و سوننه‌ت
كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
كتێبه‌كان
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحداخوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تفه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
دانه‌ر : نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- قنووت له نوێژی وه‌تر و نوێژه فه‌رزه‌كانداقنووت ئه‌و دوعایه‌یه كه له نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه ده‌خوێنرێت له پاش هه‌ستان له ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له هه‌ر پێنج نوێژه‌كه، تا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.
دانه‌ر : ئیدریس مه‌حمود
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانانئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د