قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » چۆن خشوعمان هه‌بێت له‌نوێژه‌كانماندا
چۆن خشوعمان هه‌بێت له‌نوێژه‌كانماندا
خۆشه‌ویستان خشوع ئه‌و صیفه‌ته جوانه‌یه كه پیویستكراوه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران كه له‌نوێژه‌كانیاندا هه‌یانبێت. به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره بریتیه له: مانای خشوع وفه‌زڵه‌كه‌ی وهۆكاره‌كانی.دانه‌ر : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
كتێبه‌كان
- تاك و حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدائه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
دانه‌ر : عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
- ٢٠ ئامۆژگاری به خه‌ڵات بۆ طالبی ڕێگای نه‌جاتئه‌م كتێبه بریتیه له ٢٠ ئامۆژگاری وه‌ر گیراوه له قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ طالبی ڕێگای نه‌جات
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- حوكمه‌كانی هه‌ردوو جه‌ژن له سوننه‌تی پاككراوه‌داجه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانیش دوو په‌رستن و دروشمی گه‌وره‌ی ئیسلامن، ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین به پێشه‌واو ته‌ماشای وهاوه‌ڵه‌كانی ( خوا لێیان ڕازی بێت ) بكه‌ین بزانین چۆن ئه‌و دوو په‌رستنه‌یان بۆ خوای گه‌وره جێ به‌جێ كردووه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- چۆن مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ینباسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه ڕۆژی كۆمه‌ڵگه و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر پێداوه.
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org