قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » زاناترین ئافره‌تی دونیا
زاناترین ئافره‌تی دونیا
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه ره‌زای خوای لێ بێت كه ابن كه‌سیر باسی كردوه: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه هێنایانی، ته‌نها عائیشه نه‌بێت كه كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده خێزانی خۆی. ٣- عائیشه خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- تاك و حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدائه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
دانه‌ر : عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
- زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایانداهه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- په‌یامێك بۆ بانگخوازانخوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- مرۆڤ با سه‌رنج بدات که له‌چی دروست کراوه‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌مێك شاره‌زای له‌زمانی عه‌ره‌بی وڕاڤه‌ی قورئان و قۆناغه‌كانی دروست بوونی ئاده‌م ونه‌وه‌كانی ئاده‌می هه‌بێت ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی تۆزقاڵێكیش زانیاری دژ به‌یه‌ك نابینێته‌وه له‌نێوان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره: وه‌ڵامی گومانی ڕه‌خنه‌گر و نه‌یارانه‌ی ئیسلامه له كوردستان كه ده‌ڵین: خوا له قورئاندا هه‌رجاره و به‌شێوازێك باس له‌دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- زنجیره‌یه‌ك له فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زانئه‌م بابه‌ته باسكردنی چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی لاواز وهه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه خراونه‌ته ناو ئاینی موسڵمانانه‌وه وه به فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئه‌زانن وكرداری پێ ده‌كه‌ن...
دانه‌ر : عه‌بدولله خالید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












